Rudaw · 27 Nov 2026
ترەمپ: هەر کاتێک بمەوێت جەنگی ئێران کۆتایی دێ
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، جەنگی دژی ئێران کە پێی ناوەتە مانگی نۆیەمەوە، "هەر کاتێک خۆی بیەوێ" کۆتایی پێدێت. ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی هاوپەیمانیی ناتۆ ئێستا لە جەنگی ئێران بەشدارن. رۆژی پێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، لە کاتێکدا گوشارە نێوخۆییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە زیاد دەکەن، دۆناڵد ترەمپ لە هاوینەهەواری مارالاگۆوە قسەی بۆ سەربازانی ئەمریکا کرد و گوتی، "ئێوە لەو ئەرکەتان بەردەوام دەبن و سەرکەوتن لەبەردەستماندایە. بە راشکاوی بیڵێم، هەر کاتێک خۆم بمەوێت جەنگەکە کۆتایی دێ."
⬅ Back home
Read full article ➡