964media · 27 Nov 2026
داشکاندنی “بلاک فرایدەی” بووە خێروبەرەکەت بۆ باوک و کوڕێک
964+ ریباز یونس - هەولێر بەبۆنەی بلاک فرایدەیەوە یەکێک لە دوکانەکانی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان هەر لە شەوەوە رایگەیاند کە بۆ ئەمڕۆ داشکاندنێکی خەیاڵی دەکات بەجۆرێک کە نارخی لاپتۆپێک دادەبەزێت تەنیا بۆ یەک دۆلار. ئالان ئەسعەد، یەکەم کەس بوو سوودمەندبوو لە داشکاندنەکە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، لاپتۆپێکم کڕیوە، کە نرخەکەی لە 495 دۆلارەوە بووە بە 60 دۆلار و بۆ ماوەی ساڵێک چاوەڕێم کردووە و لاپتۆپەکە بۆ کاری ئۆفیس و خوێندن بەکاردەهێنم.
⬅ Back home
Read full article ➡