Kurdistan24 · 27 Nov 2026
ئیدارەی ترەمپ فشاری خستووەتە سەر عێراق و ڤەنزوێلا بۆ کشانەوە لە رێکخراوی ئۆپێک
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایان کردووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵدا هانی هەریەک لە عێراق و ڤەنزوێلای داوە بۆ کشانەوە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو هەنگاوەی رەتکردووەتەوە. بەگوێرەی زانیاریی 10 سەرچاوەی ئاگادار، ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا جگە لە هاندانی هەردوو وڵات بۆ جێهێشتنی رێکخراوەکە، رێگریشی لە ڤەنزوێلا کردووە لە پێدانی رسووماتی ساڵانەی ئەندامێتییەکەی لە ئۆپێکدا.
⬅ Back home
Read full article ➡