بەرپرسانی کرماشان داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتدەکەنەوە
Rudaw · 27 Nov 2026

بەرپرسانی کرماشان داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووریی شوشمێ رەتی دەکاتەوە دەروازە سنوورییەکە داخرابێت. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشانیش دەڵێت، ئەو بارهەڵگرانەی لە شێخ سلە-پشتە ماونەتەوە، دەگوازرێنەوە بۆ دەروازەی پەروێزخان و شوشمێ. دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە 27-11-2026 بە بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەروازەی سنووریی شێخ سلە-پشتە لەنێوان کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵەبجە داخرا، دەنگۆی داخرانی دەروازەی سنووریی شوشمێ لەنێوان تەوێڵە و پاوەی پارێزگاکانی هەڵەبجە و کرماشانیش هەبوو.


⬅ Back home Read full article ➡