Kurdistan24 · 27 Nov 2026
لە تورکیا و باکووری کوردستان لە کۆی 15 هەزار مامۆستای زمانی کوردی تەنیا 16یان دادەمەزرێن
لە تورکیا و باکووری کوردستان 15 هەزار مامۆستای نوێ دادەمەزرێن، لەو ژمارەیەش تەنیا 16 مامۆستای زمانی کوردی دادەمەزرێن. بڕیارە لە تورکیا و باکووری کوردستان بە دوو قۆناخ 30 هەزار مامۆستای نوێ وەربگیرێن و لە قۆناخی یەکەمدا 15 هەزار مامۆستا دادەمەزرێن. لە نێو ئەو 15 هەزار مامۆستایەی دادەمەزرێن، تەنیا 16 مامۆستای زمانی کوردی هەن؛ بە جۆرێک 15 مامۆستا بۆ شێوەزاری کرمانجی و یەک مامۆستاش بۆ شێوەزاری زازاکی دادەمەزرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡