Kurdistan24 · 27 Nov 2026
هاووڵاتییانی قامشلۆ: کوردستان هێڵی سوورە و هەموومان دەبینە پێشمەرگە
بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری لە شاری قامشلۆ و شارەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان بۆ پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو؛ بەشداربووانیش جەخت دەکەنەوە کە قەوارەی هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و بە گیان و خوێن بەرگریی لێ دەکەن. ئەمڕۆ هەینی 27ی تشرینی دووەمی 2026، لەسەر بانگەوازی چالاکوانانی کورد، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە شاری قامشلۆ بەڕێوە چوو، کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی خۆپیشاندانەکانی سێ رۆژی رابردوو لە حەسەکە، گرکێ لەگێ و تەواوی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان.
⬅ Back home
Read full article ➡