Rudaw · 27 Nov 2026
حکومەتی ئەڵمانیا 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سووریا دابین دەکات
میدیای ئەڵمانیا پلانێکی نوێی حکومەتی فیدراڵییان بۆ خێراکردنی گەڕاندنەوەی سووریاییەکان ئاشکرا کرد. بەگوێرەی ئەو پلانە، بەرلین 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ دروستکردنی 1500 یەکەی نیشتەجێبوون لە سووریا دابین دەکات و هاوکاریی دارایی بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەران لە هەزار یۆرۆوە بۆ 8 هەزار یۆرۆ بۆ هەر کەسێکی پێگەیشتوو بەرز دەکاتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡