964media · 27 Nov 2026
داخستنی مەرزی پشتە زیاتر لە 1500 کەسی بێکار کرد
964+ میلاد جەلال- گەرمیان لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە مەرزی پشتە لە سنووری ناحیەی بەمۆ، لەلایەن فەوجی 3ی لیوای 21ی هێزی پاسەوانی سنوورەوە داخراوە. لە هەردوو دیوی ئێران و کوردستانیشەوە بە شۆفڵ خۆڵ کراوەتە پێش دەرگای مەرزەکە و هیچ جووڵەیەکی بازرگانی و هاتوچۆی تێدا نەماوە. بەهۆی داخستنی مەرزەکەوە، زیاتر لە 1500 کەس بێکار بوون، کە بریتین لە نزیکەی 1450 شۆفێر و کرێکار لەگەڵ 100 کارمەندی مەرزەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡