Kurdistan24 · 27 Nov 2026
سوپای پاسداران: شکاندنی گەمارۆی دەریایی ئەرکێکە پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: کاتژمێری سفر بۆ شکاندنی گەمارۆی دەریایی زۆر نزیک بووەتەوە؛ هاوکات جەختی کردەوە کە شکاندنی گەمارۆکە ئەرکێکە و پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە. هەینی، 27ی تشرینی دووەمی 2026،عەلی عوزمایی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: کاتژمێری سفر بۆ شکاندنی گەمارۆی دەریایی زۆر نزیک بووەتەوە. ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە دوژمن چاوەڕوانی جووڵە لە ئاسمان و دەریادا بکات.
⬅ Back home
Read full article ➡