گوتارخوێنی نەجەف: پێویستە پێداچوونەوە بە داخستنی دەروازەی سنووریی پشتەدا بکرێ
Rudaw · 27 Nov 2026

گوتارخوێنی نەجەف: پێویستە پێداچوونەوە بە داخستنی دەروازەی سنووریی پشتەدا بکرێ

سەدرەدین قەبانچی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی هەینیی نەجەف دەڵێ، دەبێ بەبێ جیاوازی، لێپرسینەوەی دادوەری لە هەموو ئەوانە بکرێ پەیوەندییان بە دۆسیەی قاچاخبردنی نەوتەوە هەیە و داوای پێداچوونەوەی بە بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووری پشتەش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرد. لە گوتاری ئەمڕۆ هەینی، 27-11-2026 لە نەجەف، سەدرەدین قەبانچی گوتی: "دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت ئەمڕۆ دۆسیە گەرمەکەی عێراقە و لە قاچاخچێتیی تاکەکانەوە پەرەی سەندووە بۆ قاچاخچێتیی پارێزگاکان و دواتر بۆ قاچاخچێتیی هەرێمی کوردستان."


⬅ Back home Read full article ➡