بانکی ناوەندیی عێراق: مانگانە 3،000 دۆلار بە گەشتیاران دەدرێت
Kurdistan24 · 27 Nov 2026

بانکی ناوەندیی عێراق: مانگانە 3،000 دۆلار بە گەشتیاران دەدرێت

بانکی ناوەندیی عێراق، بڕیاری دا رێگە بە گەشتیاران بدات بە درێژایی مانگەکانی ساڵ و مانگانە بە بڕی 3،000 دۆلار داواکاری بۆ وەرگرتنی دراوی بیانی پێشکەش بکەن، ئەوەش لە بری 6 جار وەک ئەوەی پێشتر پەیڕەو دەکرا. هەینی، 27ی تشرینی دووەمی 2026، بانکی ناوەندیی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: رێگە بە گەشتیاران دەدرێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بە مەبەستی وەرگرتنی 3،000 دۆلار لە مانگێکدا و بە درێژایی مانگەکانی ساڵ، ئەوەش لە بری 6 جار کە پێشتر کاری پێ دەکرا و بەپێی رێکار و رێنماییە پەسەندکراوەکان دەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡