Kurdistan24 · 27 Nov 2026
سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدات
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند: سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 دەدات، ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمدا پەرلەمان دەکەوێتە پشووی یاسادانانەوە و تا ئێستاش لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان رێککەوتن نەکراوە. هەینی، 27ی تشرینی دووەمی 2026، سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە کوردستان24ی راگەیاند: بە پێی زانیارییەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 دەدات.
⬅ Back home
Read full article ➡