ترەمپ: رێگری لە چەکی ئەتۆمیی ئێران ئەرکی ئەمریکایە
Kurdistan24 · 27 Nov 2026

ترەمپ: رێگری لە چەکی ئەتۆمیی ئێران ئەرکی ئەمریکایە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێگریکردن لە ئێران بۆ دەستخستنی چەکی ئەتۆمی، بەشێکی سەرەکیی ئەرکی سەربازیی ئەمریکایە. هەینی 27ی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا ستایشی هێزەکانی ئەمریکای کرد بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی وڵاتەکە و نەوەکانی داهاتوو. دۆناڵد ترەمپ هاوکات روونیکردەوە، سەرکەوتن بەسەر ئێراندا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ روونیکردەوە، ئێران هێشتا دەرفەتی ئەوەی لەبەردەستدایە دانوستان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بکات و ژیانی خەڵک رزگار بکات.


⬅ Back home Read full article ➡