Rudaw · 27 Nov 2026
خوێندکارانی کوردستانیی ئەڵمانیا کولتووری کوردستان لە زانکۆی دۆرتمۆند بە خەڵکی دەناسێنن
لەنێو هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، دەنگی میوزیکی کوردی و چەپڵەی میوانان تێکەڵ بە رەنگاوڕەنگیی جلوبەرگی کوردی بوو. ئەویش کاتێک گرووپی خوێندکارانی کوردستانی لە شەوی نێونەتەوەیی زانکۆکەدا، بە ناوی کوردستانەوە کولتوور و هونەری خۆیان پیشاندا. دیمەن و کەشی ئەو ئێوارە گەنجانەیە، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (دیاسپۆرا)ی تۆڕی میدیایی رووداودا رووماڵ کرا، کە تێیدا فیچەرێک لەسەر چالاکییەکان و کۆبوونەوەی خوێندکارانی کوردستانی ئامادەکرابوو.
⬅ Back home
Read full article ➡