پزیشکێکی کورد، رۆمانی (هانا) لە بەریتانیا دەنووسێت و داهاتەکەی دەبەخشێتە تووشبووانی شێرپەنجە لە سلێمانی
Rudaw · 27 Nov 2026

پزیشکێکی کورد، رۆمانی (هانا) لە بەریتانیا دەنووسێت و داهاتەکەی دەبەخشێتە تووشبووانی شێرپەنجە لە سلێمانی

لەنێو کافێیەکانی لەندەن، پزیشکێکی ددان کە دیاسپۆرانشینێکی کوردستانییە و 30 ساڵە لە بەریتانیا دەژیت، لاپەڕە بە لاپەڕەی دەستنووسەکەی دەخوێندەوە و سەیری ئەملا و ئەولای خۆی دەکرد تاوەکو کەس فرمێسکەکانی نەبینێت. بۆ د. ئازاد شەوکەت، نووسینی رۆمانی (هانا) تەنیا گێڕانەوەی چیرۆکێک نەبوو، بەڵکو گەڕانەوە بوو بۆ ئەو شارەی هێشتا هەموو شەوێک خەون بەوێوە دەبینێت.


⬅ Back home Read full article ➡