Rudaw · 27 Nov 2026
پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن
ئەلیس ڤایدڵ، هاوسەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (ئەی ئێف دی) لە هەڤپەیڤینێکی بەرفراواندا داوای دەرچوونی سەتان هەزار کۆچبەر و پەناخواز لە ئەڵمانیا دەکات، لەنێویاندا ئەو 900 هەزار سووریاییەی لە وڵاتەکەدان. ڤایدڵ لە هەڤپەیڤینەکەدا کە رۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، لە پرسی دەرکردنی کۆچبەر و پەناخوازان لە ئەڵمانیا پێش تینو کرووپالا، هاوسەرۆکەکەی دیکەی پارتەکەی کەوتەوە کە بەم دواییانە ژمارەی ئەو کەسانەی "پێویستە ئەڵمانیا جێبهێڵن" بە دوو ملیۆن و 600 هەزار کەس خەمڵاند.
⬅ Back home
Read full article ➡