Rudaw · 27 Nov 2026
دوو قوتابی لە ئێران بە هەڵامەت گیانیان لەدەستدا
دوو قوتابی لە شاری سیرجانی سەر بە پارێزگای کرمانی ئێران بە ئەنفلەوەنزا گیانیان لەدەستدا و هەربۆیەش بڕیاردرا سبەی شەممە خوێندن لە قوتابخانەکانی سنووری شارەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە بچێت. دوای گیانلەدەستدانی دوو قوتابی بە ناوەکانی ئەمیرعەلی پوورقاسمی و پاشا پوورشەهسەواری و زیادبوونی نیگەرانییەکان لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا لەنێو قوتابخانەکان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سیرجان بڕیاری راگرتنی خوێندنی لە سەرجەم قوتابخانەکانی شارەکە بۆ سبەی دا و بڕیارە خوێندنی سبەی بە شێوەی ئۆنلاین بێت.
⬅ Back home
Read full article ➡