Rudaw · 27 Nov 2026
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان بۆکان و مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون. حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، کاژێر 18:40 خولەک لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد 12 کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.
⬅ Back home
Read full article ➡