Rudaw · 27 Nov 2026
گوتەبێژی حکومەتی عێراق: سێشەممە دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێ، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پێناسی گومرگی لەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکان بە رێژەی 5% جێبەجێ دەکرێ و حکومەت کار دەکات بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ 1550 دینار؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بە 12.7% دیاریکراوە. حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رۆژی هەینی رایگەیاند: "عەلی فالح زەیدی رێنمایی دەرکردووە بە یەکخستنی پێناسەی گومرگی بە رێژەی 5% لەسەر سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان، کە لە یەکی کانوونی یەکەمی داهاتووەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە."
⬅ Back home
Read full article ➡