Rudaw · 27 Nov 2026
هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا
خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی دەریایی ئیسپانیا دەڵێ، تەرمی هەشت تاوەکو 10 کۆچبەر لەنێو بەلەمێک لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا دۆزراوەتەوە. ئەم رووداوەش بەر لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی رۆژی یەکشەممە، پرسی کۆچبەرانی خستەوە بەر سەرنج. دامەزراوەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، شەش کۆچبەری دیکە کە برینەکانیان سەختە، بە هێلیکۆپتەر بۆ دوورگە بچووکەکەی ئێل هیێرۆ گوێزراونەتەوە، کە لە هەفتەکانی رابردوودا زیادبوونێکی بەرچاوی لە گەیشتنی کۆچبەراندا بەخۆیەوە بینیوە.
⬅ Back home
Read full article ➡