عەبوودی: رێزگرتن لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان پابەندبوونێکی یاسایی جێگیرە
Kurdistan24 · 28 Nov 2026

عەبوودی: رێزگرتن لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان پابەندبوونێکی یاسایی جێگیرە

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت: رێزگرتن لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدراڵیدا، پابەندبوونێکی یاسایی جێگیرە. هەینی، 27ی تشرینی دووەمی 2026، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، حکوومەت بە گیانێکی نیشتمانییەوە کە پشت بە دەستوور دەبەستێت، چاوەڕوانی ئەو گفتوگۆیە دەکات کە بڕیارە لە 1ی کانوونی یەکەمدا بەڕێوەبچێت. هەروەها روونی کردەوە، رێزگرتن لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدراڵیدا، پابەندبوونێکی یاسایی جێگیرە.


⬅ Back home Read full article ➡