Kurdistan24 · 28 Nov 2026
هاوکاری دارایی ئۆکرانیا 227 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ئاژانسی "تاس" لەسەر بنەمای داتاکانی وەزارەتی دارایی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، کۆی گشتیی هاوکارییە دارایییەکانی پێشکەشکراو بە کیێڤ لە شوباتی 2022ەوە تا ئێستا، گەیشتووەتە نزیکەی 227.9 ملیار دۆلاری ئەمریکی. تەنیا لە تشرینی دووەمی 2026دا، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ناچار بوون نزیکەی 15 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ پشتیوانیکردنی کیێڤ تەرخان بکەن، لەکاتێکدا هاوکارییە دارایییەکانی دیکە لەلایەن وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە لە هەمان مانگدا، یەک ملیار دۆلاری ئەمریکیی تێنەپەڕاند.
⬅ Back home
Read full article ➡