حوسێن نەجات: دوژمنان توانای تێکدانی ئاسایشی ئێرانیان نییە
Kurdistan24 · 28 Nov 2026

حوسێن نەجات: دوژمنان توانای تێکدانی ئاسایشی ئێرانیان نییە

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، رایگەیاند: "دوژمنان توانای تێکدانی ئاسایشی ئێرانیان نییە". لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فارس، حوسێن نەجات، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، لە وەڵامی بانگەشەکانی دوژمن بۆ تێکدانی ئاسایش و چەکدارکردنی تاوانباران بە مەبەستی دروستکردنی ئاژاوە، گوتی: "بە هۆشیاریی سوپا و هێزە ئەمنییەکان، دوژمنانمان توانای ئەو کارەیان نییە. ئەگەر رووداوێکی لەو شێوەیەش رووبدات، هێزە ئەمنییەکان بەوپەڕی توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن".


⬅ Back home Read full article ➡