Kurdistan24 · 28 Nov 2026
سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران لەبارەی گەرووی هورمز رەت دەکاتەوە
سوپای ئەمریکا ئەو لێدوانانەی ئێرانی رەت کردەوە کە باس لە سەپاندنی باج بەسەر ئەو کەشتییانەدا دەکەن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن. ئەمڕۆ شەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە گەرووی هورمزیان کۆنترۆڵ کردووە و هیچ باجێک بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە ئارادا نییە. سێنتکۆم روونیکردەوە، هەوڵەکانیان ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لەو رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەدا گەڕاندووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡