Kurdistan24 · 28 Nov 2026
ئایزینکۆت: دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت هیچ پێشکەوتنێکیان نییە
سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو دانوستانانەی ئامانجیان پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکێتیی نیشتمانییە لەگەڵ پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر، هیچ پێشکەوتنێکیان بەخۆوە نەبینیوە. گادی ئایزینکۆت، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل و سەرۆکی پارتی ناوەڕاستڕەوی یاشار، لە پۆستێکدا لە سەکۆی ئێکس روونیکردەوە، پارتی لیکود رەتی کردووەتەوە لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان سازش بکات، لەوانەش داواکارییەکەی بۆ دوورخستنەوەی توندڕەوەکان لە حکوومەت.
⬅ Back home
Read full article ➡