964media · 28 Nov 2026
کۆمەڵێک خوێندکاری کورد لە هەندەران بوونە خاوەن بڕوانامەی بازرگانی
964+ بڵند عەلی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 60 خوێندکاری کورد بەیەکەوە و وەک گرووپێک ئاهەنگی دەرچوونیان گێڕا و بڕوانامەی باڵای دەوڵەتییان لە بواری بازرگانیدا بەدەستهێنا. خوێندکارەکان دوای تەواوکردنی خولێکی دوو ساڵە و بە رێنمایی و کارئاسانیی دامەزراوەی (شا ئێجوکەیشن) توانییان قۆناغەکە ببڕن؛ بە جۆرێک بۆ ئەوەی سەرقاڵیی کار و کاسبی نەبێتە رێگر لەبەردەمیان، خوێندنەکەیان بە تێکەڵەی ئامادەبوون لە کۆلێژ و وانەی ئۆنڵاین ڕێکخرابوو.
⬅ Back home
Read full article ➡