نرخی نەوت کەمێک دابەزی
964media · 28 Nov 2026

نرخی نەوت کەمێک دابەزی

964+ شۆڕش قادری دوای بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت کەمێک دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل لە دەورووبەری 95 دۆلار دێت و دەچێت. ئەمڕۆ شەممە 28.11.2026 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 44 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 1.17% دابەزیوە. هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 83 دۆلار و 0.8 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.72٪ دابەزیوە.


⬅ Back home Read full article ➡