Rudaw · 28 Nov 2026
شاندێکی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە. شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی. شاندەکەی یەکێتییش پێکهاتووە لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی؛ قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی؛ هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.
⬅ Back home
Read full article ➡