کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە سلێمانی دەکرێت
Kurdistan24 · 28 Nov 2026

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە سلێمانی دەکرێت

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆ دەبنەوە. کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتییە و بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەم کۆبوونەوە چوارقۆڵییەدا، جگە لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، گفتوگۆ لەسەر بڕیارەکانی حکوومەتی فیدراڵ بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 دەکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡