سوپای عێراق بە بیانووی رێگری لە قاچاخی نەوت رێگەی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دادەخات
Kurdistan24 · 28 Nov 2026

سوپای عێراق بە بیانووی رێگری لە قاچاخی نەوت رێگەی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دادەخات

ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2026، سوپای عێراق بە فەرمانی بەرپرسانی باڵا و بە بەکارهێنانی شۆفڵ، زۆربەی رێگە و توولەڕێگەکانی سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک داخست و لەو ناوچانە خەندەقی لێدا. ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتیی توندی جووتیارانی لێکەوتەوە و ئەنجوومەنی پارێزگاش داوای چارەسەری خێرا دەکات. بەهۆی لێدانی خەندەق و داخستنی رێگەکان لە دەوروبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور، جووتیارانی کورد بۆ گەیشتن بە کێڵگەکانیان ناچارن رێگەیەکی دوور و درێژ ببڕن.


⬅ Back home Read full article ➡