964media · 28 Nov 2026
سوپای پاسداران: سەعاتی سفر نزیکبووەتەوە
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند، “کاتژمێری سفر” بۆ شکاندنی گەمارۆی دەریایی کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراوە، بە خێرایی نزیک دەبێتەوە و جەختی لەوەش کردەوە، شکاندنی گەمارۆکە ئەرکێکە و گەڕانەوەی بۆ نییە. عەلی عوزمانی لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا، کە شەوی رابردوو بڵاوکرایەوە، هۆشداری دا لەوەی “دوژمن” چاوەڕوانی جموجۆڵەکانی ئێران لە ئاسمان و دەریادا بکات، وتیشی، هێزەکانیان بەبێ دوودڵی ئەرکی شکاندنی گەمارۆکەدا ئەنجام دەدەن.
⬅ Back home
Read full article ➡