PUK Media · 28 Nov 2026
نرخی دۆلار دادەبەزێت
ئەمڕۆ دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەمیش دوای ئەوەی شەوی رابردوو سەرۆک وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێکی سەبارەت بە پێناسی گومرگی بۆ کاڵا هاوردەکراوەکان و پشکی دۆلاری گەشتیاران دەرکرد، کە راستەوخۆ هەر لە شەودا کاریگەرییەکەی لەسەر نرخەکان دەرکەوت. ئەمڕۆ شەممە 28ی11ی2026 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە نزیکی 166 هەزار دیناری عیراقییە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی 100 دۆلار گەیشتبووە 170 هەزار دیناری عیراقی.
⬅ Back home
Read full article ➡