Kurdistan24 · 28 Nov 2026
هێمن هەورامی: لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی هەڵوێستی یەکگرتوویی بەرامبەر بەغدا چڕ دەکرێتەوە
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سلێمانی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی بەغدا چڕ دەکرێنەوە. هێمن هەورامی ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2026، لەبارەی کۆبوونەوەی چوارقۆڵیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرز لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
⬅ Back home
Read full article ➡