کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
PUK Media · 28 Nov 2026

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لە کاتەکانی شەودا ڕێژەکەی زیاد دەکات. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 28-11-2026 ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە بارانێکی کەم لە هەندێک کاتدا بەتایبەتی لە رۆژئاوا و باکوری هەرێم. خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 05-15) کم/ک. ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡