Rudaw · 28 Nov 2026
شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
شاندی باڵای پارتی گەیشتنە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی و ئێستا لە کۆبوونەوەدان. شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی. شاندەکەی یەکێتیش پێکهاتووە لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی؛ قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی؛ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.
⬅ Back home
Read full article ➡