Rudaw · 28 Nov 2026
هەڵمەتی (زاگرۆسانە) لە سەقز تایبەت بە رواندنی نەمام بەڕێوەچوو
لە شاخی سەرچنار لە سنووری شاری سەقزی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەڵمەتی ساڵانەی زاگرۆسانە بە بەشداریی بەرفراوانی چالاکڤانانی ژینگە و هاونیشتمانییان بەڕێوەچوو و تێیدا سەتان نەمام روێندران و دەنکە بادام چەقێنران. هەڵمەتەکە بە دەستپێشخەریی هەردوو رێکخراوی ژینگەپارێزیی ژیانی سەوزی سەقز و یارانی زاگرۆس رێکخرابوو و تێیدا ژمارەیەک رێکخراوی مەدەنی، گرووپی شاخەوانی و وەرزشی و ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییانی ژینگەدۆست بەشدارییان تێداکرد.
⬅ Back home
Read full article ➡