لە کەرکووک کچە پەرستارێک گیانی لەدەستدا
Kurdistan24 · 28 Nov 2026

لە کەرکووک کچە پەرستارێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2026، کچە پەرستارێک لە کەرکووک گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، کچە پەرستارێک لە کەرکووک لە نهۆمی شەشەمی نەخۆشخانەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. ئەوەش ئاشکرا کراوە، قوربانییەکە تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوای کەرکووک بووە. لەدوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکار و وردەکارییەکانی رووداوەکە دەستپێکردووە. تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە فەرمی رووننەکراوەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡