VAR · 28 Nov 2026
لوتکەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد
شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەدان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق. شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتیی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی و بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡