VAR · 28 Nov 2026
لە بەسڕە دوو منداڵی دووانە بەهۆی کەمتەرخەمیی کۆمپانیایەکی جێبەجێکار خنکان
دوو منداڵی دووانەی تەمەن 10 ساڵان بە ناوەکانی (کازم و ئەمیر)، لە گەڕەکی یاسین خریبت،لە ناوەڕاستی پارێزگای بەسڕە، بەهۆی کەوتنەناو چاڵێکی پڕ لە ئاوی کۆبووەوە گیانیان لەدەستدا. میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە پزیشکییەکانەوە بڵاویان کردەوە؛ ئەو چاڵەی منداڵەکان تێیکەوتوون، لەلایەن کۆمپانیایەکی جێبەجێکاری پڕۆژەیەکەوە لە نزیک قوتابخانەیەک هەڵکەنراوە و بۆ ماوەیەکی درێژ بەبێ دانانی پەرژین و هێمای ئاگادارکردنەوە بە کراوەیی هێڵدراوەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡