Rudaw · 28 Nov 2026
ژمارەیەک یاریزانی بەرازیلی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی دەستگیرکران
پۆلیسی بەرازیل، رۆژی پێنجشەممە، چەندین یاریزانی لە نێوخۆی وڵاتەکەدا دەستگیرکرد، کە یەکێکیان داڤید کۆریا فۆنسێکای هێرشبەری یانەی ڤاسکۆ دا گامایە، ئەوەش بەتۆمەتی هاوکاریکردنی رێکخراوێکی مافیایی. یاریزانەکان تۆمەتبارکراون بەهاوکاریکردنی گرووپێکی مافیایی کە لە بواری بازرگانیی هۆشبەر و چەکدا چالاکبوون. پۆلیسی بەرازیل هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە یەکێک لە یاریزانەکان، لە نێو کەمپی مەشقی رۆژانەی یانەکەیدا دەستگیرکراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡