پارتی و یەکێتی: بەیەکەوە بەشداری کۆبوونەوەکەی بەغدا دەکەین
964media · 28 Nov 2026

پارتی و یەکێتی: بەیەکەوە بەشداری کۆبوونەوەکەی بەغدا دەکەین

964+ وریا فەتاح دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان، پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئەمە پوختەکەیەتی: _کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی تازەی عێراق و هەرێمی کوردستان و یەکخستنی هەڵوێست بەرامبەر بە پرسە هەنووکەییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەکان. _هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرتنەبەری دیالۆگ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان. _بە یەکهەڵوێستی بەشداری دەکەین لە کۆبوونەوەی 1.12.2026 کە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.


⬅ Back home Read full article ➡