Rudaw · 28 Nov 2026
فەلاح مستەفا لە کۆڕبەندی شەرق لە ئیستەنبووڵ: پێویستە گەلانی ناوچەکە خۆیان بڕیار لە چارەنووسیان بدەن
فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە لە کۆڕبەندی شەرق لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، سیستمی جیهانی تووشی پشێوی بووە و پێویستە گەلانی ناوچەکە خۆیان بڕیار لە چارەنووسیان بدەن، نەوەک لایەنی دیکە. دەیەمین کۆڕبەندی شەرق بە بەشداریی نوێنەرانی زیاتر لە 50 وڵات و نزیکەی دوو هەزار گەنج و کەسایەتی لە ژێر ناونیشانی "کاتی رۆژهەڵاتە" لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت و کارەکانی ئەمڕۆ شەممە 28-11-2026 و سبەی یەکشەممە 29-11-2026 بەردەوام دەبن.
⬅ Back home
Read full article ➡