عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان
Rudaw · 28 Nov 2026

عەگید کابایێل بۆ رووداو: دەمەوێت ئاڵای کوردستان بخەمە سەر نەخشەی جیهان

عەگید کابایێل، ئەستێرەی جیهانی و کورد لە یاریی بۆکسینگ پێش یارییە مێژووییەکەی بۆ رووداو قسەدەکات و دەڵێت "پشتێنەکە بە سەختی و ماندووبوون بەدەستم هێناوە و لەگەڵ خۆمی دەبەمەوە. هەمیشە شانازی بە ناسنامەی خۆتانەوە بکەن و دەتوانین کاری گەورە بکەین." کابایێل، شەوی پێش یارییەکە لەبارەی یارییەکەوە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئەم شەڕە بۆ داهاتووی ئەو چ مانایەکی هەیە؟ گوتی "بەڵێ، بێگومان لەگەڵ خۆمی دەبەمەوە، وانییە؟ بە سەختی و ماندووبوون بەدەستمهێناوە. ساڵانێکە بۆی دەجەنگین.


⬅ Back home Read full article ➡