ئێران: تا مەرجەکانمان جێبەجێنەکرێت گەرووی هورمز ناکەینەوە
Kurdistan24 · 28 Nov 2026

ئێران: تا مەرجەکانمان جێبەجێنەکرێت گەرووی هورمز ناکەینەوە

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران بە بۆنەی رۆژی هێزی دەریایی ستراتیژیی سوپاوە رایگەیاند، گەرووی هورمز تا دابینکردن و بەدیهێنانی مەرجەکانی ئێران بە داخراوی دەمێنێتەوە. شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2026، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، هێزی دەریایی سوپا لە گۆڕەپانەکانی بەرگریی نیشانی داوە کە بۆ بەرگریکردن لە یەکپارچەیی خاکی وڵات و یەکگرتوویی ئێران، ئامادەی گیانفیدایی و خۆبەخشییە و بەبێ دوودڵی رووبەڕووی هەر دوژمنێک دەبێتەوە کە دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتەکە.


⬅ Back home Read full article ➡