سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: سبەینێ وەرن بۆ وەرگرتنی پارەی چەکی گەنمەکانتان
Kurdsat News · 28 Nov 2026

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: سبەینێ وەرن بۆ وەرگرتنی پارەی چەکی گەنمەکانتان

سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا جوتیارانی سنورەکە ئاگادار دەکاتەوە، کە بۆ وەرزی 2026 گەنمیان رادەستی سایلۆ کردوە، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستەداراییەکانیان سبەینێ سەردانیان بکەن. ئەمڕۆ شەممە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەن بۆ وەرزی 2026گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، تا بیتاقەی ژمارە 350 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.


⬅ Back home Read full article ➡