لە سنوری کەلار سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
Kurdsat News · 28 Nov 2026

لە سنوری کەلار سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

لە روداوێکی سەختی هاتوچۆدا، لەسەر رێگای (کەلار- جەلەولا) سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا. شاخەوان محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە ناوچەی شێخ بابا لەسەر رێگای کەلار – جەلەولا، شەش ئەندامی یەک خێزان گیانیان لە دەستدا. ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل تایبەت لە جۆرەکانی مارسیدس و نیسان پاتڕۆڵدا بووە، سێئەندامی خێزانەکە لەناو مارسیدسەکەدا بوون و بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەوە تەواوی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە.


⬅ Back home Read full article ➡