پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ
Rudaw · 28 Nov 2026

پارێزگاری واست بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەوامی قوتابخانەکان رادەگرێ

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک، پارێزگاری واست بڕیاری دا بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی قوتابخانەکان رابگرێت. وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش دەڵێ: "دۆخەکە ئاساییە، نەبووەتە پەتا و هیچ پاساوێک بۆ داخستنی قوتابخانەکان نییە." رۆژی شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2026، عەلی حەسەن سەلیمون، پارێزگاری واست بڕیاری دا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە(29 و 30)ی تشرینی دووەم، دەوامی قوتابخانەکان لە پارێزگاکە رابگرێت، ئەمەش وەک رێکارێکی خۆپارێزی بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک.


⬅ Back home Read full article ➡