“سێ ئەندامی خێزانێک بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
964media · 28 Nov 2026

“سێ ئەندامی خێزانێک بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

964+ سیروان خورشید - خورماتوو ئەمشەو رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای گشتی جەلەولا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و لەئەنجامدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. محەمەد موتعب بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی جەلەولا بە 964ی وت، تەرمی سێ کەسی رووداوەکە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کە پێکدێن لە باوک و دایک و منداڵێکیان، دوو برینداری دیکەش لەژێر چاودێری پزیشکیدان، کە سەرجەمیان بەهۆی پێکدادانەکە و کەوتنەوەی ئاگرەوە بەرکەوتوون.


⬅ Back home Read full article ➡