لە کەرکوک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی هەوکردنی پەردەی مێشک پشکنین بۆ خوێندکاران دەکرێت
PUK Media · 28 Nov 2026

لە کەرکوک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی هەوکردنی پەردەی مێشک پشکنین بۆ خوێندکاران دەکرێت

بە مەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک بەبڕیاری پەروەردەی کەرکوک لەگەڵ دەستپێکی خوێندنی وانەی یەکەمەوە بەدواداچوون و پشکنین بۆ دۆخی تەندروستیی خوێندکاران دەکرێت. پەروەردەی کەرکوک رایدەگەیەنێت: ئەگەر هەر خوێندکارێک نیشانەی نەخۆشییەکەی تێدا بدۆزرێتەوە، پێویستە دەستبەجێ مۆڵەتی نەخۆشیی پێبدرێت و بەخێوکارانیان ئاگادار بکرێنەوە کە سەردانی لایەنە تەندروستییەکان بکەن.


⬅ Back home Read full article ➡