Kurdistan24 · 28 Nov 2026
کچانی سەنحاریبی دهۆک بوونە پاڵەوانی جامی رۆژئاوای ئاسیا
کچانی سەنحاریبی شاری دهۆک شکستییان بە یانەیەکی لوبنانی هێنا و بوونە پاڵەوانی جامی بالەی رۆژئاوای ئاسیا. ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2026، تیمی تۆپی بالەی کچانی یانەی سەنحاریب لە دهۆک بووە پاڵەوانی دووەمین پاڵەوانێتیی یانەکانی رۆژئاوای ئاسیا، دوای بردنەوەی لە یانەی شەبیبە بووشریەی لوبنانی لە بەیرووت. لە یاریی کۆتاییدا کە لە هۆڵی کۆمەڵگەی وەرزشیی میشێل مۆر لە بەیرووت بەڕێوەچوو، کچانی سەنحاریب بە ئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر (3 - 0) سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
⬅ Back home
Read full article ➡